قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. بارسا یاریزانێکی نیوکاسڵی دەوێت و ریال خۆی نوێ دەکاتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ برونۆ گویمارێش، یاریزانی بەرازیلی و نیوکاسڵ واژۆ بکات، بەهای یاریزانەکە دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ – رۆژنامەی تایمز

ریال مەدرید بیر لە گواستنەوەی رۆبێرتۆ فیرمینۆ دەکاتەوە، ئێستا یاریزانەکە بێ یانەیە، دوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئالێکسیس سانچێز، هێرشبەری چیلی دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ، پێشتر یاری بۆ مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ کردووە – رۆژنامەی سەن

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی تۆتنهام و پاریس سانجێرمان، گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد – گاردیان

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول داوای سێ یاریزانی بۆ هێڵەکانی بەرگری، ناوەڕاست و باڵی راستی بەرگری کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

یەکێتیی تۆپی پێی بەرازیل ئێستاش هیوای بە رازیکردنی کارلۆ ئانچێلۆتییە، بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل – ئاتلێتیک

لیڤەرپوول ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ سێرگێی میلینکۆڤیچ-ساڤیچ، یاریزانی لازیۆ بە بڕی 26 ملیۆن یۆرۆ واژۆ بکات – کالچیۆ مێرکاتۆ

لە دوای نزیکبوونەوەی چوونەدەرەوەی لوسیانۆ سپالێتی لە ناپۆلی، ئەگەرەکانی گواستنەوەی کیم مین-جای و ڤیکتۆر ئۆسیمین بۆ مانچێستەر یونایتد زیادبوون – گیڤ می سپۆرت

نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی داوە – فیچاخێس

بابەتی زیاتر

Back to top button