ئیسپانیا

فێرمینهۆ یەکێکە لە بژاردەکانی ریال مەدرید

یاریگا

رۆبێرتۆ فێرمینهۆ، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا یەکێکە لە بژاردەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ وەرزی داهاتوو.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هیرشبەرە بەڕازیلیەکە یەکێکە لە بژاردەکانی یانە شاهانەکان، هەرچەندە ئەو یانەیە چەند بژاردەیەکی دیکەشی بەردەستە و رەنگە یەکێک لە بژاردانە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان فێرمینهۆ و یانە ئیسپانیەکە نەبووە و تەنها دەنگۆی نێوخۆیی هەن کە باس لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەکەن.

فێرمینهۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و یاریی رابردووی یانەکەی وەکو دوایین یاریی بەشداری کرد و بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانێت بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button