ئیسپانیا

ئانچێلۆتی: چوونی ئاسێنسیۆ و سێبایۆس و ناچۆ نیگەرانمان دەکات

یاریگا

دوای بردنەوەی ڕیال مەدرید بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سیڤییا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری شاهانەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕۆیشتنی سێ یاریزانی لە تیپەکەی پشتڕاستکردەوە.

راهێنەرەکەی مێرنگی دوای یارییەکە باسی لە مارکۆ ئەسینسیۆ و ناچۆ فێرناندێز و دانی سیبالۆس کرد کە تا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکە هەیە و گووتی

سەرەتا دەبێت دەستخۆشی لە هاندەرانی سیڤییا بکەم بەرامبەر هەڵسوکەوتەکانیان. من هیچ لەبارەی ئاسێنسیۆوە نازانم، هەروەک چۆن نازانم ناچۆش چی بەسەر دێت. من بە خۆم کەمێک دڵگرانم کە دەبینین بڕیارە یانەکەمان جێبێڵن، چونکە ئەوان یاریزانی گرنگن بۆ ئێمە

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا تیشکی خستە سەر چارەنوسی ئەو یاریزانانە و ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆتاییدا هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە

ئەگەری ڕۆیشتنی ئەو یاریزانانە جێگەی داخە، چونکە دەڵێمەوە ئەوان بۆ ئێمە زۆر گرنگن. هەفتەی داهاتوو پێش کۆتا یاری ئەم وەرزە هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە

ئەو سێ یاریزانەی ریال مەدرید ئەم هاوینە گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەیان کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button