ئیسپانیا

سعوودیەکان دەیانەوێت بوسکێتس بۆ رازی کردنی مێسی بەکار بێنن

یاریگا

زیاتر لە دوو هەفتە تێپەڕیوە بەسەر ئەوەی سێرجیۆ بوسکێتس کاپتنی یانەی بارسێلۆنا پشتڕاستی کردەوە کە لە هاوینی ئەمساڵدا کاتێک گرێبەستەکەی تەواو دەبێت یانەکەی جێدەهێڵێت. بەڵام تاوەکو ئەم ساتە یانەی داهاتووی دیاری نەکردووە.

ماڵپەڕی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی پێشکەش بەم یاریزانە ئیسپانییە کردووە و ئامادەن ساڵانە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بەبێ باج پێشکەشی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە.

سەرچاوە ئیسپانیەکە بڵاویشی کردووەتەوە، بەرپرسانی یانە سعوودیەکە پێیان وایە گواستنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس بۆ یانەکەیان، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی مێسی ڕازی بکات بۆ ئەوەی بچێتە سعودیە و گواستنەوەی ئاسانتر بکات هەم لە ڕوانگەی وەرزشی و هەم لە ڕوانگەی کەسییەوە.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە یانە سعوودیەکە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی لیۆنێل میسی، بۆ هەر وەرزێک 300 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button