ئینگلتەراگرنگترین

هالاند بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا

یاریگا –

ئێرلینگ هالاندی نەرویجی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.

کەمێک لەوبەر پێگەی فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکە دەستنیشانکراوە.

هالاند لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرز

هالاند لەم وەرزە چەند ریکۆردێکی مێژووی پرێمەرلیگی شکاند، لە گرنگترینیان توانی ببێت بە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکە لە وەزێک 36 گۆڵ بکات.

جیا لەوەش ناوبراو بوو بە تاکە یاریزانی پرێمەرلیگ لە وەرزێک 52 گۆڵ بکات لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، لە پێشتر محەمەد سەڵاح لە وەرزی 2017/18 توانیبووی 44 گۆڵ بکات و رود ڤان نیستلرۆی هۆڵەندەیش لە وەرزی 2002/02 توانیبووی 44 گۆڵ بکات.

هێرشبەرەکەی سیتیزن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 35 یاری 36 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە و 8 گۆڵیشی درووستکردووە، توانی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکەش لەگەڵ یانەکەی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button