ئینگلتەراگرنگترین

پەیامی محەمەد سەڵاح بۆ هاندەران دوای نەگەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای نەگەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

رێدز تەنیا یەك هیوای لەبەردەمدا مابوو بۆ گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ئەویش دۆڕاندنی مانچێستەر یونایتد لەو دوو یاریەی كە مابووی و بردنەوەی خۆیان لە كۆتا یاریدا.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی كرد و یاریەكەشی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی ئینگلیزیدا.

بەو بردنەوەیە مانچێستەر یونایتد كۆی خاڵەكانی بۆ 72 خال بەرزكردەوە و خۆی گەیاندە ریزبەندی سێیەمی پرێمەرلیگ پێش كۆتاییهاتنی هەفتەی كۆتایی خولەكە.

بەوەش توانی كۆتا بلیتی یانەكانی ئینگلتەرا بۆ یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

دوای ئەوەی بەفەرمی هیوای گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگ لەدەستدا محەمەد سەڵاح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردەوە و نووسیویەتی:

من شۆکم، بە دڵنیاییەوە هیچ بیانویەک نیە بۆ ئەمە، هەموو هەلێکمان لەبەردەستابوو بۆ ئەوەی سەربکەوین بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بەڵام شکستمان هێنا، ئێمە لیڤەرپوڵین و سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ کەمترین دەستکەوتە، داوای لێبوردن دەکەم، بەڵام ئێستا زۆر زوە بۆ پۆستی هیوابەخشین، خۆمان و ئێوەشمان بێ هیواکرد.

ئەمە یەكەمجارە لە ماوەی شەش ساڵدا رێدز نەگاتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو لە كاتێكدا لە چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو لە یاری كۆتایی دۆڕان بەرامبەر ریال مەدرید.

ریزبەندی یانەكانی پرێمەرلیگ:

بابەتی زیاتر

Back to top button