ئاسیاگرنگترین

ئینێستا ریزەكانی ڤیسێل كۆبی جێدەهێڵێت

یاریگا –

ئەندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا رۆیشتنی خۆی لە ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی راگەیاند.

هەژماری فەرمی یانەی ڤیسێل كۆبی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رۆیشتنی ئینێستای لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئینێستا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری کۆبی رۆژئاوای ژاپۆن بە هاوبەشی خاوەنی یانەکە، هێرۆشی میکیتانی رایگەیاند: پێموایە هەمیشە خەیاڵمان کردووە کە لێرە واز لە یاریکردن دەهێنم، ئەوە خواستی هەمووان بوو.

ئینێستا ئامسژەی بەوەشكرد كە هێشتا ئارەزووی لە یاریكردن و ركابەریكردن هەیە، ئەوەشی دووپاتكردەوە كە بڕیاری رۆیشتن لە ڤیسێل كۆبی بڕیارێكی هاوبەش بووە لەگەڵ یانەكە ئەو بڕیارە دراوە.

دەربارەی بڕیاری پەیوەندیكردنی بە ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی ئینێستا ووتی: ئەوە یەكێك بوو لە باشترین بڕیارەكانی ژیانم، چەند ساتێكی زۆر جوانم لێرە بەسەربرد.

هەروەها باسی لەو پێكانە كرد كە ساڵی رابردوو تووشی بووە و بە هۆیەوە نەیتوانی بەشداری لە چەندین یاریدا بكات، بە جۆرێك كە لە لە كۆتا پێنج یاری تەنیا 85 خولەك بەشداری كردووە.

لە وەڵامی پرسیارێك سەبارەت بە داهاتووی ئینێستا ووتی: هیوادارم بتوانم كۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆم بهێنم وەك یاریزانێك لە یاریگایەكی تۆپی پێدا، ئێستاش ئەم بابەتە ئاڵۆز بووە.

درێژەی قسەکانیدا وتی: نازانم، دەمەوێت بەردەوام بم لە یاریکردن یان نا، هەست دەکەم توانای ئەوەم هەیە و هێز و توانام هەیە بۆ بەردەوامبوون لە یاریکردن، بەڵام دوای تەواوکردنی ئەم قۆناخە دەبینین بزانین چ بژاردەیەک لەبەردەستدایە.

ئینێستا لە 11ی ئایاردا تەمەنی بوو بە 39 ساڵ، لە مانگی تەمموزی 2018 پەیوەندی بە ڤیسێل کۆبی کرد، هەروەها لە ساڵانی 2019 و 2021 یەکێک بوو لە 11 باشترین یاریزانەکانی خولی ژاپۆنی، بەڵام دوای ئەوە تووشی زنجیرەیەک پێکان بوو کە نەیتوانی بە بەردەوامی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button