ئاسیاگرنگترین

ریزبەندی خولی ئیمارات بڕیار دەدات ئینێستا دەبێتە راهێنەر یاخود نا!

یاریگا –

ئەمڕۆ میدیا جیاوازەکان دەنگوباسی ئەندێس ئینێستایان بڵاو کردەوە بەڵام جیا لە پێشوو، ئەم جارە لە ئەرکێکی نوێدا وەک راهێنەر ناوی هاتەوە بەر باس.

ئینێستا هاوینی ربردوو لە یانەی ڤیسێل کۆبی یابانیەوە ڕووی کردە یانەی ئیماراتی ئیمارت وەک یاریزانێکی ئازاد. تا ئێستا چوار گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە لە 17 یارییدا، بەڵام یانەکەی دۆخی زۆر خراپە و تەنها نۆ خاڵیان هەیە لە پلەی 13 دەبینرێن لە ناوچەی دابەزین.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی کە زۆرێک لە میدیاکانیش بڵاویان کردەوە، رایگەیاند

ئەگەر یانەکەمان توانی خۆی لە ناوچەی دابەزین رزگار بکات ئەوە گفتوگۆ لەگەڵ ئینێستا دەکەین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی چونکە ئەو هێشتا لە ئاستێکی باشی هونەری و جەستەییدایە و دەتوانێت بۆ دوو تا سێ وەرزیتر لە گەڵماندا بمێنێتەوە. بەڵام ئەگەر دابەزین بۆ پلە دوو، ئەوا قەبووڵ ناکەم ئەستێرەیەک لەو بەها و پێگەیە لە پلە دوو یاری بکات. ئەوکات پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بۆ پێشنیاز دەکەین.

لە ئەگەری دابەزینیان، ئەوا ئەفسانەکەی بارسێلۆنا هاوشێوەی پیپ گواردیۆلا و چاڤی هێرناندێز چانسی خۆی لە بواری راهێنەرایەتی تاقی دەکاتەوە. زیاتر وەک چاڤی هاوتیمی پێشووتری کە ئەویش یەکەم ئەزموونی بوارەکەی هەر لە کەنداوەوە دەستپێکرد لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button