ئینگلتەراگرنگترین

دی برۆین بەهۆی کریستیانۆ هاندەرانی بارسێلۆنا تووڕە دەکات

یاریگا –

کێڤن دی برۆین بەهۆی ڵایک کردنی پۆستێک، هاندەرانی بارسێلۆنا تووڕە دەکات.

لایەنگرێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری پێشوو) پۆستێکی کردووە و نوسوییەتی:

ژمارەی ئەسیستەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ زیاترە لە ژمارەی ئەسیستەکانی چاڤی و ئینێستا، کە 242 گۆڵی درووستکردووە، خراپ نییە بۆ یاریزانێک کە پێی دەگوترێت دزە ڕاوچی

کێڤن دی برۆینی بەلجیکیش ڵایکی پۆستەکەی کردووە، کە ڵایکەکەی ئەستێرەکەی مانچێستەر سیتی، بە خێرایی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، لە ماوەیەکی کەمدا بووە ترێندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هاندەرانی ریال مەدرید سەدان جار پۆستیان لەسەرکردووە و ستایشی یاریزانەکە دەکەن، بە پێچەوانەوە هاندەرانی بارسێلۆنا لە ناوبراو تووڕەن، هێرشی جۆرا و جۆری دەکەنە سەر.

هەر بەهۆی رەخنە زۆرەکان، دوا نزیکەی 2 رۆژ بەسەر تێپەڕینی کردنی ڵایکەکە، دی برۆین بەرگەی رەخنە زۆرەکان ناگرێت، بە ناچاری پۆستەکە ئەنڵایک دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button