قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. ریال مەدرید بە دوای باڵی چەپ وێڵە و بارسا شۆک بووە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

بارسێلۆنا لە گفتوگۆی پێشکەوتوودایە لەگەڵ ئیلکای گوندۆگان، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی – رێلێڤۆ

ریال مەدرید گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی گرێبەست لەگەڵ تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری میلان واژۆ بکات – فیچاخێس

مانچێستەر سیتی داوای وردەکاری گواستنەوەی مارکۆ ڤێراتی لە پاریس سانجێرمان دەکات – فیچاخێس

بارسێلۆنا بە هەواڵەکانی چوونە دەرەوەی جولس کوندێ نیگەرانبووە و ئێستا دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت، ئەستێرە فەرەنسییەکە بە مانەوە رازی بکات – 90min

دەستەی وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەر کە خاوەنی پاریس سانجێرمانە، دەیەوێت یانەی سانتۆسی بەرازیلی بکڕێتەوە – میرەر

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 55 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی مەیسن ماونت، ئەستێرەی چێڵسی خەرج بکات. هەریەکە لە لیڤەرپوول و ئارسیناڵیش چاودێری دەکەن – دەیلی مەیڵ

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، مەیسن ماونت داهاتووی خۆی لەگەڵ چێڵسی یەکلایی بکاتەوە – 90min

ئاستۆن ڤیلا زۆر لە گواستنەوەی هارڤی بارنس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لێستەر سیتی نزیکبووەتەوە – ئیندیپێندێنت

وێستهام یونایتد نیازی گۆڕی دەیڤد مۆیس، راهێنەری یانەکەیان نییە و جواو پالینیا، ئەستێرەی فولهام دەکەنە شوێنگرەوەی دێکلان رایس – گاردیان

ئارسیناڵ بە نیازە دەستبەرداری 14 یاریزان ببێت و تیمێکی نوێ لە هاوینی داهاتوودا دروست بکات – فووتبۆڵ لەندەن

میکێل ئارتێتا ئامادەیە دەستبەرداری سمیس رۆوی ببێت و هەوڵ بۆ گواستنەوەی جەیمس مادیسن، ئەستێرەی لێستەر سیتی بدات – میرەر

ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئانتۆنیۆ سانابریا، هێرشبەری تۆرینۆ چڕکردووەتەوە، نرخەکەی دەگاتە 21.6 ملیۆن پاوەند – لا ریپوبلیکا

مانچێتسەر یونایتد پێویستە بڕی 140 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی خەرج بکات. لەلایەکی دیکەوە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی دەستپێکردووە – میرەر

هاری کەین، هێرشبەری تۆتنهام بە بژاردەی یەکەمی مانچێستەر یونایتد ماوەتەوە – گاردیان

ئاستۆن ڤیلا هەموو هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانی ئۆلی واتکینس و جۆن مەکگین دەستپێکردووە، چونکە هەردووکیان لەلایەن گەورەکانی پرێمەرلیگەوە چاودێری دەکرێن – تێلێگراف

بابەتی زیاتر

Back to top button