یاریگا –
تا دێت پاڵپشتیەكان بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی زیاتر دەبێت، لە دوای ئەوەی تووشی رووداوی رەگەزپەرستی بوویەوە.
ڤالینسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.
لە یارییەكەدا چەندین رووداوی دوور لە وەرزشی روویدا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر چەندین جار تووشی سووكایەتی و وشەی رەگەزپەرستی بوویەوە لەلایەن هاندەرانی ڤالینسیاوە كە بە مەیمون بانگیان دەكرد و هیوای مردنیان بۆ دەخواست.
لە كۆتا خولەكەكانی یاریەكەشدا ڤینی و یاریزانەكانی ڤالینسیا بوو بە شەڕ و لە خولەكی 97 بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid04cJ1STffUmeMCNBn9m7Har7rkkEjxcfCJ2URS2FCw91aHYbjhRLrNRHGqPVeyyS8l/?mibextid=cr9u03
لە دوای یاریەكە ئەستێرە بەڕازیلیەكە رەخنەی توندی لە لالیگا گرت و پاشان لەلایەن چەندین ئەستێرەی پێشوو و ئێستای تۆپی پێوە پشتگیری لێكرا.
راستەوخۆ دوای تەواو بوونی یارییەكە زۆربەی یاریزانان لە تەواوی جیهاندا پشتگیری خۆیان بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەربڕی و لە دژی ئەو كارەی هاندەرانی نێو یاریگای مێستایا وەستانەوە.
كۆرتوا لە دوای یارییەكە ووتی: من پشتگیری ڤینیسیۆس دەکەم، ئەگەر رۆیشتبایە دەرەوەی یاریگا، منیش لەگەڵیدا دەڕۆیشم.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid037eSvxvFp5QsiyFGKzf5534Fy4PngXnw5foyYfPqg9eNLp26fDJRPdzR5EtahQ3QQl/?mibextid=cr9u03
ڤالڤێردیش پشتگیری ڤینی كرد: تاکە هۆکارێک کە ویستم ئەمڕۆ گۆڵ تۆمار بکەم ئەوە بوو، کە باوەش بە تۆدا بکەم و پێشکەشی تۆی بکەم.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02eZTfKYPoUqVCLVwUiRnS1abUNHVcfRtR5hnc7zScAz8mndqiUk8MBrPb79tKwWDQl/?mibextid=cr9u03
ئەستێرەكەی سامبا لە بەیاننامەكەیدا ووتی: ئەمە یەکەمجار نییە، دووەم جار نییە و سێیەم جاریش نییە. رەگەز پەرستی شتێکی ئاساییە لە لالیگا. پاڵەوانێتییەکە پێی وایە شتێکی ئاساییە، هەربۆیە یەکێتیی تۆپی پێی و رکابەران هانی دەدەن. زۆر داوای لێبوردن دەکەم. ئەو پاڵەوانێتییەی سەردەمانێک سەر بە رۆناڵدینیۆ، رۆناڵدۆ، کریستیانۆ و مێسی بوو، ئەمڕۆ سەر بە رەگەزپەرستانە. نەتەوەیەکی جوان، کە پێشوازی لە من کرد و خۆشمدەوێن، بەڵام رازی بووە بە هەناردەکردنی وێنەی وڵاتێکی رەگەزپەرستی بۆ جیهان. داوای لێبوردن لە ئیسپانییەکان دەکەم کە بەمە رازی نین، بەڵام ئەمڕۆ بەرازیل و ئیسپانیا بە وڵاتی رەگەزپەرستان ناسراوە. بەداخەوە، ئەو هەموو شتەی هەفتانە روودەدات، هیچ رێگەیەکم نییە بەرگری بکەم. هاوڕام لەگەڵ ئەمە. بەڵام من بەهێزم و تاوەکو کۆتایی لە دژی رەگەزپەرستان دەڕۆم. هەرچەندە دەزانم ماوەیەکەی دوورە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid031vLfrc7AuNzigFCcVrGni2aAH6PumGo9DugWLPytTPuMBSxXoR4m7LyHkJm5saDXl/?mibextid=cr9u03
میلیتاو: ئەمڕۆ رۆژێکی دیکەی ناخۆش بوو لە ئیسپانیا، بەداخەوە جارێکی دیکە رەگەزپەرستان بردیانەوە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0RVDSYQXdQCWt6U6r9ajP3it88VK6JD7SZWzebcpgSNqQAZUswhJPiBJK35Cktfcjl/?mibextid=cr9u03
كیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی پاریس سان جێرمانیش ووتی: تۆ بە تەنیا نیت ڤینی، ئێمە لەگەڵتداین و پشگیریت دەکەین.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid08ihY6tFg7HSDJmyL7jJJFHa72sySciBGhymHfCjV5DgvaaypssrELNsWqDW6dbEhl/?mibextid=cr9u03
تیباس وەڵامی رەخنەكانی ڤینی دایەوە و ووتی: لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک بۆی باس نەکردووی کە لالیگا چی لەگەڵ حاڵەتەکانی رەگەزپەرستی دەکات. بەڵام چەندین جار هەوڵماندا بۆت شیبکەینەوە، کەچی لە هیچ کام لەو دوو رێکەوتەی دەستنیشانکرابوون، ئامادە نەبوویت، تەنانەت خۆت داوات کردبوو. بەر لەوەی رەخنە لە لالیگا بگریت و جنێوی پێ بدەیت، پێویستە خۆت بە باشی فێر بکەیت ڤینیسیۆس جونیۆر.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02Fh6wiuVrbBzDEQuKzj616zCFqcB9ytTnXApF96GVkwu52reeaKyvhTzYkfyw5uaal/?mibextid=cr9u03
ڤینیسیۆس لە وەڵامی تیباسدا: جارێکی دیکە سەرۆکی کۆمەڵەی لالیگا لە بری ئەوەی ڕەخنە لە ڕەگەزپەرستان بگرێت، لە سۆشیال میدیا دەردەکەوێت و هێرش دەکاتە سەر من، ئەوەندەی قسەدەکەیت ناخوێنێتەوە، بچۆ تەماشای کۆمێنتەکان بکە کە بۆت هاتووە، وێنەی پاڵەوانێتیەکەت دەلەرزێت لە بەرچاوی هەواداراندا، من هاوڕێت نیم بۆ باسکردنی ڕەگەزپەرەستی.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0ApaVK4YAAoA9VjuETf47CN5DdgSZSdqUX1aZgSATmZ6bXKxFWefw2nQJpfp6g5x5l/?mibextid=cr9u03
گاری لینكەر و ریۆ فێردیناندیش پاڵپشتی خۆیان بۆ یاریزانەكە دەربڕی.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02Y4U2ShQguiQWgCMxaMkqQpfVdnSePfRv7gn4x9fsPtZErRGGFKznxCp2GLHfLwYHl/?mibextid=cr9u03
لێدوانەكانی كارلۆ ئانچێلۆتی لە دوای یارییەكە:
https://fb.watch/kJzpmz_cWo/?mibextid=cr9u03
پەیامی فێردیناند بۆ تەواوی جیهان:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0yeXLqyQFxQ8H9fVubguGjBuGMcouF7NcPrZaGv1PkxSgkLqzkfV1tCcxXG3e4HpVl/?mibextid=cr9u03
ریال مەدرید بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بەو رووداوە بڵاوكردەوە:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0ygvhGS1JNqximcpss6u6T9VKdtdeSdjoonPBvdayryhdwkY9XyYLi6W4iAhgrZgBl/?mibextid=cr9u03
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بارسێلۆناش پاڵپشتی لە ئەستێرەكەی مێرینگی كرد:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid02YSRDpfkVMN87xXEuA9YGNsyscRzcsxreSMxED5w72436pyMTumXpYgtdfWeqbB7Ql/?mibextid=cr9u03
فلۆرێنتینۆ پێرێز بە سەردانێكی تایبەت پاڵپشتی خۆی بۆ یاریزانەكەی دەربڕی:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0SRAZ5m1PrbT6pyEYvyYDnLNVDhoTYjbNbiT291nFr9GKP66SuiSWDu1z139pMeHRl/?mibextid=cr9u03
پاڵپشتی كاسیمیرۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد بۆ ڤینیسیۆس:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0kdLSkXQiH4UYb48ioRj6DBkSPSv9GwKfSK5e1AonT3zjSiNqricutTabpeYw3Lc4l/?mibextid=cr9u03
والكەر ئەستێرەی مانچێستەر سیتی لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0vNVtCZoWS4AjErxULTystUnsnzaK2UR6K71QQp2PRDnFR228UbhnKYtkbzyjpEeel/?mibextid=cr9u03
لویس رۆبیالیس سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ووتی:
وەک رێزێک بۆ ڤینیسیۆس و پشتگیری کردنی، ڕووناكی لە پەیکەی بەناوبانگی كريستۆ ڕێدینتۆر لە بەرازیل کوژایەوە.
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid03diu9UiQavqRfidFN51VsodQn9JFkFFjQKUyGgr7wxTqKu6Qsymx85tVTPRNsFQ9l/?mibextid=cr9u03
بەڕازیل پاڵپشتی ڤینیسیۆس دەكات:
سەرۆكی بەڕازیل پاڵپشتی لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر دەكات:
دوای ئەو رووداوە یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا سزای یانەی ڤالینسیای دا:
https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0314sG1ZaAWpE5GkJJXWjeFVsA8wgRK7HLNhKCrB48vFbH9vcRJpc8RH5rfzZxe3kzl/?mibextid=cr9u03
پۆلیسی ئیسپانیا سێ هاندەری ڤالینسیای دەستگیركرد.
https://fb.watch/kJAaKmNg_w/?mibextid=cr9u03
رێکخراوی یەکگرتووی رەشپێستەکان، لە بەردەم کۆنسوڵخانەی ئیسپانیا لە ساوپاولۆ خۆپێشاندانیان بۆ پاڵپشتیکردنی ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەرازیل کرد.
رێکخراوەکە داوای هەوڵی کردەیی دەکات، بۆ رەشەکێشکردنی دیاردەی رەگەزپەرستی لە ئیسپانیا و یاریگاکانی تۆپی پێ.
چێنەر عەبدولقادر، بە وردی باسی هۆکارەکانی هێرشی رەگەزپەرستانەی سەر ڤینیسیۆس جونیۆر دەکات و دەڵێ؛ وەرزشوانان دەبێ فراوانتر بیر لە رەگەزپەرستی بکەنەوە و نەخەینە چوارچێوەی ململانێی یانەکان.
”ڤینی یەکەم یاریزان نییە وای بەسەربێت، بەڵام ڤینی بوێرە و ….”
https://fb.watch/kJUcv-4cai/?mibextid=cr9u03
ڤینیسیۆس جونیۆر ئێستا بووەتە سیمبولی رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی رەگەزپەرستی و لە هەموو جیهان پاڵپشتی لێدەکرێت.
ڤینی خەڵکی گەڕەکێکی هەژارنشینی ریۆیە، زۆر دەردەسەری بینیوە تاوەکو گەیشتووەتە ئەو ژیانەی ئێستا پێی گەیشتووە.
خەڵکی ئەو ناوچەی ڤینیسیۆس لێی گەورە بووە، ڤینی بە سیمبولێکی سەرکەوتوو دادەنێن و پاڵپشتی دەکەن.