ئیتاڵیا

١٠ خاڵەکە کۆتایی نیە و سزای دیکە بەڕێوەیە بۆ یۆڤی

یاریگا-شەوی رابردوو یانەی یوڤێنتۆس ١٠ خاڵی لێ کەمکرایەوە، بەڵام ئەمە کۆتا سزای ئەو یانەیە نابێت و هێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

لە ٦/١٥دا ، گەڕێکی نوێی لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دەست پێدەکات لە دژی یۆڤی و کەیسی ئەمجارەیان تایبەتە بە شاردنەوەی موچەی راستەقینەی یاریزانان، رێککەوتنی ژێر بە ژێر لەگەڵ هاوبەش و بریکارەکان.

بەگوێرەی گازیتا، دوای تەواوبوونی وەرزیش ئەگەری ئەوە هەیە خاڵی زیاتر لەو یانە بشکێندرێت لەم وەرزەدا یاخود لە سەرەتای وەرزی داهاتوو.

بەو سزایەی شەوی رابردوو بەسەر یانەکە سەپێندرا، یۆڤی لە پلەی دووهەمەوە دابەزی بۆ پلەی حەوتەم، ئەگەر یانەکانی رۆما، ئەتەلەنتا و میلان تووشی شکست نەیەن لە کۆتا دوو هەفتەی خولەکەدا، ئەوا بیانکۆنێری لە خولی پاڵەوانەکان بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button