ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

پێشهاتەکانی مانچێستەر یونایتد و نێیمار دا سیلڤا چین؟

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هیچ گفتوگۆییەکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لەبارەی گواستنەوەی نێیمار دا سیلڤا دەستپێنەکردووە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر نەگەیشتووەتە ئەو بڕوایەی نێیمار بگوازێتەوە و تەواوی ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردبووەوە.

رۆژنامە فەرەنسییەکە بڵاویکردبووەوە، کاسێمیرۆ هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتدی دەستپێکردووە و دەیەوێت پەیوەندییە نزیکەکەی بۆ رازیکردنی ئەستێرە بەرازیلییەکە بەکاربهێنێت و پەیوەندی بە ئۆڵدترافۆردەوە بکات.

دەیلی مەیڵ رەتیدەکاتەوە هیچ جۆرە هەوڵێک لەلایەن ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مان یونایتد درابێت و تاوەکو ئێستا چاوەڕێیی یەکلاییکردنەوەی فرۆشتنی یانەکەن.

نێیمار لە هاوینی ساڵی 2017 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد و تاوەکو ئێستا گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، ئەوکاتە بە بڕی 198 ملیۆن پاوەند چووە یانە پاریسییەکە.

هەرچەندە هێشتا دوو ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی نێیمار لەگەڵ پاریس ماوە، بەڵام داهاتووی ئەستێرە بەرازیلییەکە تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە.

نێیمار 173 یاری لەگەڵ پاریس کردووە، لەو یاریانەدا 118 گۆڵ و 77 ئەیستی هەبووە.

نێیمار چوار جار نازناوی خولی فەرەنسی بردووەتەوە و ئێستا نزیکن لە بەدەستهێنانی پێنجەم نازناو، هەروەها سێ جار نازناوی جامی فەرەنسا و جامی خولی فەرەنساش دوو جار.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button