ئینگلتەرایاریگا

فەرمی: ئارسەر مێلۆ دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا

یاریگا

ئارسەر مێلۆ، ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی یوڤێنتوس کە ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا یاریی کرد، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا.

ماوەی خواستن ئارسەر مێلۆ لە لیڤەرپوول بە هیچ شێوەیەک باش نەبوو. یاریزانە بەڕازیلییەکە تەنها 13 خولەکی لەگەڵ رێدز  یاری کردووە و زۆربەی وەرزەکەی بە پێکان بەسەر بردووە.

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوول لەبارەی داهاتووی ناوەڕاستکارە بەڕازیلیەکەی یانەکەی گووتی

دەبێت ڕایبگەیەنم کە ماوەی خواستنەکەی ئارسەر لێرەدا لەگەڵ ئێمە کۆتایی هاتووە. پیشەگەری و تواناکانی ئەو یاریزانە بۆ هەموو کەسێک سەلمێنراوە کە لەم یانەیەدا کاردەکات و هیچ گومانێکمان لەسەر تواناکانی نیە

ئارسەر سەرەتای ئەم وەرزە بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یوڤێنتوس پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بەڵام بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی تەنها چەند خولەکێکی کەم بەشداری یارییەکانی ئەو یانەیەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button