ئینگلتەرا

ئالیستەر لەگەڵ لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێکەوتن

یاریگا

ماک ئالیستەر، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی یانەی برایتۆنی ئینگڵتەرا لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە رێکەوتنی کۆتایی واژۆ دەکرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەراستکارە ئەرجەنتینیەکە هیچ کێشەیەکی نەماوە و بەم زووانە رێکەوتنی کۆتایی لەگەڵ رێدز واژۆ دەکات، یانەی برایتۆنیش نرخێکی جێگیری بۆ دیاریکردووە و مانگی حوزەیرانی داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە ماوریسیۆ پۆچێتینیۆش کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیک ببێتە راهێنەری چێڵسی، ئەو یاریزانەی بە دڵە.

لە بەشێکی دیکەی زانیارییەکانی رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکەدا هاتووە مانگی داهاتوو ئالیستەر پەیوەندی بە لیڤەرپوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button