ئه‌ڵمانیا

لیڤاندۆڤسکی: ئاگاداری گواستنەوەی کیمیچ نیم

یاریگا

دەنگۆی گەرمی ئەم ڕۆژانەی گواستنەوەی یاریزانان ئەوەیە کە جۆشوا کیمیچ ناوەڕاستکاری بایرن میونشن پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات، بەڵام لیڤاندۆڤسکی دەڵێت هیچ زانیاریی لەو بارەیەوە نییە.

سێرجیۆ بوسکێتس لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بارسێلۆنا جێدەهێڵێت، ئەمەش وایکردووە قسە و باسی میدیاکان لەسەر شوێنگرەوەی هێڵی ناوەڕاستی بلاوگرانا زیاتر بێت. بەڵام ئەو بژاردەیەی کە زیاتر لەوانی تر سەرنجی ڕاکێشاوە ناوەڕاستکارەکەی باڤارییەکانە.

ئەم دەنگۆیانە بووە هۆی ئەوەی بۆچوونی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هاوڕێی پێشووی کیمیچ لە یانەی بایرن میونشن دەربکەوێت. لیڤا لەمبارەوە بە کەناڵی پڵەس سپۆرتی گووت

ئەم دەنگۆیانەم بیستووە، بەڵام لەم دواییانەدا لەگەڵ کیمیش قسەم نەکردووە. نازانم ئەو دەیەوێت داهاتوو لە کوێ یاریی بکات و چ بڕیارێک دەدات. دوای بیستنی ئەم دەنگۆیانە پەیوەندیم پێوە نەکردووە چونکە ئێستا کاتی نییە

کیمیچ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن ماوە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی ریزەکانی یانەکەی تاوەکو کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button