ئیسپانیا

پێشنیار دەکرێت ریال مەدرید سێ یاریزان بگوازێتەوە

یاریگا –

پێشنیار دەکرێت یانەی ریال مەدرید لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزان واژۆ بکات.

سەرنەکەوتنی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ وایکردووە میدیاکانی ئیسپانیا بە تامەزرۆییەوە پلانی گواستنەوەی یاریزانانی ئەم یانەیە لە هاوینی داهاتوودا دابڕێژن.

لەکاتێکدا ریال مەدرید نازناوی خولی ئیسپانیای لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا لەدەستدا، شەوی چوارشەممەش نەیتوانی سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

لە کاتێکدا شارەزایان و میدیاکانی ئیسپانیا ئاماژە بە گۆڕانکارییە بنەڕەتییەکانی ریاڵ مەدرید دەکەن، شارەزایەکی ناسراوی تۆپی پێ ئامۆژگاری فلۆرێنتینۆ پێرێزی کردووە، کە سێ یاریزانی سەرەکی تۆپی پێی ئەوروپی بۆ ریاڵ مەدرید زیاد بکات.

خولیۆ ماڵدۆنادۆ ماڵدینی، ڕۆژنامەنووس و شارەزای تۆپی پێی نێودەوڵەتی شیکاری بۆ دۆخی ڕیاڵ مەدرید کرد و بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو کڕینانەی دەربڕی کە پێویستە ئەم تیپە لە وەرزی داهاتوودا هەیبێ.

ماڵدینی ئاماژەی بەوە کرد، بۆ وەرزی داهاتوو ڕیال مەدرید بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبردن دەبێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی باڵ و ناوەڕاست و هێرشبەر بکات.

پێشنیاری کرد ڕیال مەدرید شوێن ئەم یاریزانانە بکەوێت بۆ بەهێزکردنی ئەم سێ پێگەیە: جود بێڵینگهام (بۆروسیا دۆرتمۆند)، جواو کانسێلۆ (بایرن میونشن) و هاری کەین (تۆتنهام) یان ڤیکتۆر ئۆسیمین (ناپۆلی).

بابەتی زیاتر

Back to top button