ئیسپانیاگرنگترین

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد

یاریگا –

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال سۆسێداد بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال سۆسێداد بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 85 خاڵ لە پلەی یەكەمە و پێش چوار هەفتە لە تەواو بوونی خولەكە توانی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە بەدەست بێنن.

ریال سۆسێدادیش بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە پلەی چوارەمە و شەڕی بەدەستهێنانی بەدەستهێنانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ دەكات.

پێش یارییەكە بارسێلۆنا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند دوای تەواو بوونی یاریەكە لە نێو یاریگادا نازناوی ئەم وەرزە خولەكە بەرز دەكەنەوە.

لە لیستەكەدا هەریەك لە پێدری ، ئاراوخۆ بەهۆی پێكانەوە و گاڤی بەهۆی راگیرانەوە نابیندرێن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، بۆسكێتس ، دێمبڵی ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران ، پینا ، كریستێنسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینیا ، كۆندێ ، گارسیا ، باڵدی ، ئەسترالاگا ، پابلۆ تۆرێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button