ئیسپانیاگرنگترین

ئاراوخۆ ستایشی ڤینیسیۆس دەكات

یاریگا –

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی ڤینیسیۆس جۆنێۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ركابەریان دەكات.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا ـی ئیسپانی ئاراوخۆ باسی لە چەند پرسێك كرد.

دەربارەی ڤینیسیۆس جۆنێۆر ووتی: بەڕای من لە ئەمڕۆدا باشترینە لە رووبەڕووبوونەوەی یەك بە یەكدا، ئەو جۆرە رووبەڕووبوونەوانە زۆر نایابە ، دەبێت بە درێژایی یارییەكە سەرنجت لەسەری بێت ، بەردوام گۆڕانكاری لە خێراییەكەیدا دەكات، توانایەكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی بە خێرایی بسوڕێتەوە دەبێت هەمیشە سەرنجت لەسەری بێت و بەردەوام لە دۆخێكی باشدا بیت بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بارسێلۆنا ووتی: من گرێبەستم لەگەڵ یانەكەم تا ساڵی 2026 هەیە، ئەگەری درێژكردنەوەشی بۆ ماوەیەكی زیاتر هەیە.

سەبارەت بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ووتی: زۆر باسی گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی ناكەین، بەڵام دەرگاكانی بارسێلۆنا هەمیشە كراوەن بۆی.

لەم وەرزەی لالیگادا بەرگریكارانی بارسێلۆنا ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و بە جۆرێك لە دوای تێپەڕبوونی 34 هەفتە تەنیا 13 گۆڵیان لێكراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button