ئینگلتەراگرنگترین

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ

یاریگا –

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەر بۆ وەرزی 2022/23 راگەیاند.

شەش راهێنەر كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە، هاندەران دەتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ ، دەنگدان لەمڕۆوە دەست پێدەكات و لە بەرواری 22 مانگ كۆتایی دێت، پاشان دەنگەكان لەگەڵ دەنگی شارەزایانی تۆپی پێ كۆدەكرێتەوە و لە بەرواری 30 ئەم مانگە براوە دیاری دەكرێت.

پاڵێوراوەكان بریتین لە ( میكێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ ، رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری برایتن ، ئۆنای ئێمیری راهێنەری ئاستۆن ڤێلا ، پێپ گواردیۆلا ، راهێنەری مانچێستەر سیتی ، ئێدی هۆو راهێنەری نیوكاسڵ ، ماركۆ سێلڤا راهێنەری فولهام ).

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ:

میكێل ئارتێتا ( ئارسیناڵ ): لەم وەرزەدا 36 یاری كردووە، 25 یاریان بردووەتەوە ، 6 یاری یەكسان بوون ، 5 یاری دۆڕاون ، 83 گۆڵیان كردووە ، 42 گۆڵیان لێكراوە.

– دی زێربی ( برایتن ): لەم وەرزەدا 28 یاری راهێنەر بووە ، 13 یارییان بردووەتەوە ، 6 یاری یەكسان بوون ، 9 یاری دۆڕاوە ، 55 گۆڵیان كردووە ، 40 گۆڵیان لێكراوە.

– ئۆنای ئێمیری ( ئاستۆن ڤێلا ): لەم وەرزەدا 23 یاری راهێنەر بووە ، 14 یارییان بردووەتەوە ، 3 یاری یەكسان بوون ، 6 یاری دۆڕاوە، 37 گۆڵیان كردووە و 24 گۆڵیان لێكراوە.

– پێپ گواردیۆلا ( مانچێستەر سیتی ): 35 یارییان كردووە، 27 یارییان بردووەتەوە، 4 یاری یەكسان بوون , 4 یاری دۆڕاون ، 92 گۆڵیان كردووە ، 31 گۆڵیان لێكراوە.

ئێدی هۆو ( نیوكاسڵ ): 35 یارییان كردووە، 18 یارییان بردووەتەوە، 12 یاری یەكسان بوون ، 5 یاری دۆڕاون ، 63 گۆڵیان كردووە، 31گۆڵیان لێكراوە.

– ماركۆ سێلڤا ( فولهام ): 36 یارییان كردووە، 15 یارییان بردووەتەوە ، 6 یاری یەكسان بوون ، 15 یاری دۆڕاون ، 52 گۆڵیان كردووە و 49 گۆڵیان لێكراوە.

دەنگدانەكە بۆ هەمووانە و لە رێگەی ئەم لینكەوە دەتوانن دەنگ بدەن بە باشترین راهێنەر بۆ وەرزی 2022/23 ـی خولی نایابی ئینگلتەرا ناسراو بە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button