ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

پێرێز خراپ تووڕەیە لە یاریزانانی مەدرید

فلۆرەنتینۆ پێرێز زۆر تووڕەیە لە یاریزانانی یانەکەی پاش شکستە مێژووییەکەی شەوی رابردوو بەرامبەر مان سیتی.

لۆس بلانکۆس لە یاریگای ئیتیحاد بە ئاست و ئەنجام تووشی شکستێکی ئابڕووبەر بوون.  بەگوێرەی ئێل چیرینگیتۆ، پێرێز دوای یارییەکە  زۆر توڕەبووە لە یاریزانە بەئەزموونەکان کە هەمیشە بڕبڕەی پشتی یانەکە بوون لە یارییە سەختەکاندا، دواتریش راستەوخۆ یاریگای جێهێشتووە و چاوی بە یاریزانەکان نەکەوتووە، لە کاتێکدا هەمیشە لەو یارییانەی لە دەرەوەی خاکی خۆیانە بەر لە گەڕانەوە، سەردانیان دەکات.

هەروەها رادیۆی ئۆندا سیێرۆش دەڵێت، ئەنجامی ئەم یارییە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی مامەڵەکردنی یانەکە لەگەڵ بەشێک لەو یاریزانانەی پێشتر بڕیار وابوو گرێبەستییان بۆ تازەبکرێتەوە.

هەریەک لە کەریم بەنزیمە، لوکا مۆدریچ، میلیتاو  دانی کارڤاخال لە خراپترین یاریزانانی یارییەکە بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button