گرنگترینمۆندیال

فەرمی: لۆگۆی مۆندیالی 2026 نمایشکرا

یاریگا

ئەمڕۆ لە شاری لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لۆگۆی مۆندیالی 2026 نمایشکرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” بلاویکردەو، ئەمڕۆ لە شاری لۆس ئانجلۆسی ئەمریکا و بە ئامادەبوونی سەرۆکی رێکخراوەکەیان و هەروەها رۆنالدۆی دیاردە، لۆگۆی مۆندیالی داهاتوو نمایشکرا.

ئەم لۆگۆیە دیزاینێکی سادەی هەیە و جامی پاڵەوانێتی مۆندیال لەسەر ژمارە 26 دانراوە. هەروەها یەکەمجارە کە جامی مۆندیال لە لۆگۆی فەرمیدا بەکاردەهێنرێت.

هەروەها ڕەنگی ئەم لۆگۆیە بە پشتبەستن بەو 16 شارەی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک کە میوانداری یارییەکان دەکەن دەگۆڕێت و ئەمڕۆ وەشانی هەر شارێک لەم لۆگۆیە دەناسێنرێت.

هەروەها هاوکات لەگەڵ پەردەلادان لەسەر لۆگۆکە، “ئێمە 26 “ین وەک دروشمی فەرمی ئەم پاڵەوانێتییە مۆندیالە ناسێندرا. مەبەست لە هەڵبژاردنی ئەم دروشمە هاندانی خەڵک و پێکهاتە جیاوازەکانە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارا ببینن لە ئەنجامدانی ئەو پێشبڕکێیانە.

بڕیارە ساڵی 2026 بۆ جاری یەکەم بە هاوبەشی لە نێوان هەرسێ وڵاتی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا مۆندیال لەو سێ وڵاتە بەڕێوەبچێت و بۆ جاری یەکەمیش لە مێژووی پاڵەوانتیەکە ژمارەی هەڵبژاردەکان بۆ 46 هەڵبژاردە زیاد دەکرێن.

Back to top button