ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەیسی میلان گرێبەستی رافایێل لیاوی نوێکردەوە

یاریگا –

یانەی ئیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی رافایێل لیاو پۆرتوگالی نوێکردەوە.

کەمیک لەمەوبەر رۆژنامەنوسی باوەڕپێراو فەبریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ئەیسی میلان گتێبەستی لیاوی نوێکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو میلان نوێکردنەوەی گرێبەستی لیاو رادەگەیەنێت، کە گرێبەستە نوێیەکەیان لە پێنجشەممەی رابردوو واژۆ کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یانە ئیتاڵییەکە گرێبەستەکەی لیاوی تا ساڵی 2028 نوێکردووەتەوە، مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەش 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت لەگەڵ وەرگرتنی پاداشت.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە نوێیەی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەگەڵ میلان 175 ملیۆن یۆرۆیە.

لیاو بە درێسی میلان 159 یاری کردووە، خاوەنی 40 گۆڵ و 34 ئەسیستە، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی توانی نازناوی سێریا ئەی بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button