ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پەیامە نهێنییەکەی پێپ گواردیۆلا بۆ فێردیناند ئاشکرا دەبێت

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی لە دوای بردنەوەی لە ریال مەدرید و گەیشتنی بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پەیامێکی بۆ ریۆ فێردیناند، شیکەرەوەی وەرزشی و یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد نارد.

مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەیەکی گەورە 4-0 گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و یارییەکە لە کۆی یاری چوون و گەڕانەوە 5-1 تەواو بوو.

مان سیتی بە هێرشبردنێکی خێرا و رێکخراو دەستی بە یارییەکە کردووە و بە تەواوی کۆنتڕۆڵی شێوازی یاریکردنی ریال مەدریدی کرد، ئەمەش لە کاتێکدا، یاریزانانی ریال مەدرید زۆر گەڕانەوە دواوە و ناچاربوون، تەنیا بەرگری بکەن.

زوومی کامێراکان گواردیۆلایان نزیککردەوە کاتێک پەیامێکی بۆ ریۆ فێردیناند نارد، لەو کاتەی کە شیکردنەوەی بۆ کەناڵی BT سپۆرت دەکرد و پێی گوت ”پێم گوتی، پێم گوتی”.

دواتر ریۆ فێردیناند لە پەخشی راستەوخۆدا روونیکردەوە، بەر لە یارییەکە پێپ گواردیۆلا پەیامێکی بۆ ناردبوو و بۆی نووسیبوو ”بڕوام پێ بکە، لە ریال مەدرید دەبەینەوە”.

ئەمە دووەم جارە لە سێ وەرزی رابردوودا دەگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاری کۆتاییدا کە بڕیارە 10-6 لە ئیستانبوڵ بکرێت، رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە، کە ئەویش لە قۆناخی پێشکۆتاییدا لە میلانی بردەوە.

سیتی جیا لە شەڕکردن لە پێناو بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، نزیکە لە بەدەستهێنانی نازناوی پرێمەرلیگ و جامی یەکێتیی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button