چامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

لە دوای تەواو بوونی یاریەكانی گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتەكە.

هەردوو یانەی ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتی توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە یانەكانی ئەی سی میلان و ریال مەدرید.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چوار یاریزانی وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم هەفتەی خولەكە دەستنیشان كردووە.

هەریەك لە یاریزانان ( رۆدری ، لاوتارۆ مارتینێز ، بێرناردۆ سێلڤا ، هاكان چالهانئۆگلۆ ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ.

– رۆدری، توانی ئاستێكی بەرز بەرامبەر ریال مەدرید پێشكەش بكات و رێژەی %93ی پاسەكانی درووست بوو.

– لاوتارۆ مارتینێز، توانی گۆڵێك بەرامبەر ئەی سی میلان تۆمار بكات.

– بێرناردۆ سێلڤا، توانی دوو گۆڵ بەرامبەر ریال مەدرید بكات و رێژەی %92ی پاسەكانی درووست بوو.

– هاكان چالهانئۆگلۆ، ئاستێكی بەرزی بەرامبەر ئەی سی میلان پێشكەش كرد و رێژەی %94ی پاسەكانی درووست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button