ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول ئارنۆڵد خەڵات دەکات

یاریگا –

لیڤەرپوول و ترێنت ئالیکسەندێر ئارنۆڵد گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستیان دەستپێکردووە.

پێگەی فووتبۆڵ ترانسفێرس بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئامادەیە گرێبەستێکی نوێ پێشکەشی ئارنۆڵد بکات. گرێبەستی ئێستای ئارنۆڵد لە 2025 بەسەر دەچێت و رەنگە ئۆفەرە نوێیەکە، بۆ ماوەی شەش ساڵی دیکەش، ئارنۆڵد لە ئانفیڵدڕۆد دەهێڵێتەوە.

لەم وەرزەدا، ئارنۆڵد بووەتە ئامرازێکی کارای یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول و بە شێوازی جیاواز لە پێکهاتەی رێدز یاری دەکات. یاریزانی 24 ساڵان لەم وەرزەدا هەشت ئەسیستی کردووە و چوار گۆڵیشی کردووە، دوا گۆڵیشی بەرامبەر لێستەر سیتی بوو.

لیڤەرپوول بەرگریکارێکی دیکەی دەوێت

مانوێل ئوگارتێ، بەرگریکاری سپۆرتینگ لیسبۆن ئامانجێکی دیکەی یۆرگن کڵۆپە، بەڵام پێناچێت یانە پۆرتوگالییەکە لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت.

تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان هەردوو یانەدا نەکراوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئوگارتێ دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button