ئه‌ڵمانیا

كۆوتینهۆ بۆ لیڤاندۆڤسكی: لە ڕاستیدا باشترە وەك لە تەلەفزیۆن

یاریگا- یاریزانی نوێی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆوتینهۆ ستایشی لیڤاندۆڤسكی دەكات دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یاری شەوی ڕابردوو بەرامبەر شاڵكە پێشكەشی كرد و توانی هاتریك تۆمار بكات.

لە دوای یاریەكە كۆوتینهۆ ووتی: ئەوەی لیڤاندۆڤسكی پێشكەشی كرد بڕوا پێنەكراو بوو، ئەو هێرشبەرێكی جیهانیە بە مانای ووشە، ڕاهێنانەكانیشی بڕوا پێنەكراوە، ماوەی هەفتەیەكە پێكەوەین و چاودێری دەكەم ، لە ڕاستیدا ئەو زۆر باشترە وەك ئەوەی لە تەلەفزیۆنەكان دەردەكەوێت.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: ئەو یاریەكی زۆر نایابی پێشكەشكرد و توانی هاتریك تۆمار بكات.

هێرشبەرە پۆڵەندیەكە لە دوو یاری دەستپێكی بۆندز لیگا توانیویەتی 5 گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button