یاریگا

زانێتی داهاتووی لاوتارۆی یەکلاکردەوە

خافیێر زانێتی جێگری سەرۆکی ئینتەرمیلان دڵنیایی دەداتە هاندەران، ئەستێرە ئەرژەنتینیەکە لە جۆسیپی میازا دەمێنێتەوە.

شەوی رابردوو لاوتارۆ گۆڵی بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر میلان تۆمارکرد و درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی دا. دەنگۆی ئەوە هەبوو لە هاوین ناوبراو رووبکاتە مانچێستەریونایتد یاخود چێڵسی بەڵام زانێتی دوای یارییەکە بۆ میدیاکان وتی

لاوتارۆ یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە و لای خۆمان دەیهێڵینەوە، ئەو زۆر دڵخۆشە لێرە و بە ماڵی خۆی دەزانێت ئێمەش چێژ لە تواناکانی دەبینین، هیوادارم بۆ چەند ساڵێکی زۆریش هەر بەو جۆرە بمێنێتەوە.

 

گۆڵکارە ئەرژەنتینییەکە رەخنەی زۆری لێگیرا لە جامی جیهانی قەتەڕ, بەڵام لەم وەرزەی خولی ئیتاڵی خاوەنی ٢٠ گۆڵ و پێنج ئەسیستە.

Back to top button