ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

جەیمس رۆدریگێز دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –

بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئاشکراکرا، جەمیس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

رۆژنامەی ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، لەم هاوینە رۆدریگێز جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە پرێمەرلیگ و سێ یانەی ئەو خولە ئارەزوو دەکەن لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

بەپێی ئێکسپرێس هەریەکە لە یانەکانی بڕایتن، بۆرنمس و کریستاڵ پاڵاس ئۆفەری خۆیان ئامادەکردووە، لەم هاوینەش پێشکەشی ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدریدی دەکەن.

جەیمس لە 2020 لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ ئیڤەرتنی ئینگلیزی، بەڵام تەنیا وەرزێک لە پرێمەرلیگ مایەوە چوونکە وەرزی دواتر راهێنەرە ئیتاڵییەکە گەڕایەوە مەدرید.

جەمیسیش پرێمەرلیگی بەرەو خولی قەتەری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی ئەل ڕەیانەوە کرد، بەڵام مانەوەی لەو یانەیەش زۆری نەخایاند و رووی لە ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی کرد.

یانە یۆنانییەکەش نیشتیمانێکی شیرین نەبوو بۆ گۆڵکارەکەی جامی جیهانی 2014، بەهۆی ئەوەی لە مانگی چواری ئەمساڵ گرێبەستەکەیان لەگەڵیدا هەڵوەشاندەوە، یاریزانەکە ئێستا بێ یانەیە.

پاش ئەم هەموو نەهامەتییەی جەیمس، هەواڵی گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ شۆکاوی و چاوەڕوان نەکراو بوو، بەڵام ئەگەر گەڕانەوەکە سەرکەوتوو بێت، کرانەوەی دەرگایەکی نوێ دەبێت بەڕووی ناوبراودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button