چامپیۆنزلیگ

پیۆلی: شەرمی ناوێت و ئێمە زۆر بێ هیوا بووین

یاریگا

ستێفانۆ پیۆلی، راهێنەری یانەی ئەیسی میلان دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئینتەر میلان زۆر بە نائومێدی باسی یارییەکەی کرد و گووتی

ئێمە زۆر بێ هیوا بووین، با شەرم نەکەین. گەشتێکی نایاب بوو و کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد تیپێک کە وەرزی ڕابردوو لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا دەربکرێت، ئەم وەرزە بگاتە قۆناغی پێشکۆتایی و لە تیپەکانی وەک تۆتنهام و ناپۆلی بباتەوە، بەڵام دیسانەوە ویستمان بگەینە یاری کۆتایی. نائومێدی گەورەمان ئەوەیە کە بەهۆی 15 خولەکی یەکەمی یاری چوون لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دۆڕاین

راهێنەرەکەی رۆسێنەری لە وەڵامی ئەوەی ئایا بۆچی چوار دێربیە لەسەر یەک بەرامبەر ئینتەر هیچ گۆڵێک ناکەن گووتی

جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات کاتێک لە یاریی یەکەمی قۆناغی پێشکۆتایی دوای تەنها 12 خولەک دوو گۆڵت لێ بکرێت.  ڕاستە ئەنجامی کۆتایی کاریگەری لەسەر حوکمدان هەیە، بەڵام پێموایە ئەمشەو کارێکی باشمان کرد، هەروەک چۆن لە گێمی دووەمی یاری چوون یاریمان کرد و تەنها چانسەکانمان یاوەر نەبوو، ئەمە کێشەی ئێمە بوو لەم دوو یارییەدا

ئەیسی میلان لە هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە بەرامبەر ئینتەر میلان لە قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button