ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی بارسێلۆنا دژی ڤینیسیوس دروشم دەڵێنەوە

یاریگا –

بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا شەوی رابردوو لە کاتی ئاهەنگێڕان بەبۆنەی بەدەستهێنانی لالیگا دروشمی “ مردن بۆ ڤینیسیۆس “ـیان گووتەوە.

ماڵپەری دیفێنسا سێنتڕاڵ بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو لە کاتی ئاهەنگێران بەبۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا، بەشێک لە هاندەرانی بلااوگرانا دروشمیان دژی ڤینیسیۆس جونیۆر ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید وتەوە و هیوای مردنیان بۆ خواست.

ئەم هاندەرانە دوای بردنەوەی ناسناوی خولی ئیسپانیا هاتنە سەر شەقامەکانی شاری بارسێلۆنا بۆ ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشبوون و لە هەمان کاتدا دروشمی “مەرگ بۆ ڤینیسیۆس”یان دەوتەوە.

ئەم وەرزە ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی ڕیال مەدرید لە یارییە جیاوازەکانی تیپەکەیدا  لە لالیگا ناکۆکی زۆری لەگەڵ یاریزانان و هاندەرانی تیپە ڕکابەرەکاندا هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button