ڤیدیۆ هه‌واڵکوردستان

ڤیدیۆ| هه‌ولێر دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ خولی نایابی عێراق تۆماركرد

یاریگا– لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی تۆپی پێی یانه‌ نایابه‌كانی عێراق و ركابه‌رییه‌كانی كۆمەڵەی یەكەم ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یانه‌ی هه‌ولێر له‌ شاری به‌غدا بووه‌ میوانی تۆپی پێی كاره‌با و یارییه‌كه‌شی به‌ تاقانه‌ گۆڵێك لێبرده‌وه‌ .

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ هیچ تێپێك نه‌یانتوانی گۆڵ  تۆماربكه‌ن سه‌رباری بوونی چه‌ند هێرشێكی مه‌ترسیدار ، ئه‌مه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ گێمی دووه‌م تا دواساته‌كان هه‌ردوو تیپ نه‌یانتوانی خۆیان بگه‌یننه‌ گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر تا ئه‌وكاته‌ی له‌ خوله‌كی 92 هێرشبه‌ری هه‌ولێر ” ئه‌مجه‌د رازی ” توانی له‌ رێی لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵێكی كوشنده‌ی له‌ كاره‌با تۆماربكات  و هه‌ولێری به‌ره‌و دووه‌م سه‌ركه‌وتن ببات له‌ دووه‌م یاری خۆیاندا ، له‌م یارییه‌دا جه‌لال حه‌سه‌نی گۆڵپارێزی هه‌ولێر ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و رۆڵی هه‌بوو له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر .

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ هه‌ولێر سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌ خاوه‌نی شه‌ش خاڵ و چوار یاری دواخراویشی هه‌یه‌ .

ڤیدیۆی گۆڵه‌كه‌ی ئه‌مجه‌د رازی :

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Back to top button
Close