قاوەی یاریگا

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. حەکیمی چاوی لە بێرنابیۆیە و بارسا لە پێناو گواستنەوەی ئۆدیگارد، یاریزانێک دەکاتە قوربانی

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

مانچێستەر یونایتد جارێکی دیکە گەڕایەوە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی خزمەتەکانی ئادریێن رابیۆت، یاریزانی یوڤێنتوس – لیکیپ

ئەشرەف حەکیمی چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ ریال مەدرید – فیکاخێس

بارسێلۆنا ئامادەیە لە پێناو بەدەستهێنانی خزمەتەکانی مارتن ئۆدیگارد، دەستبەرداری ئانسو فاتی ببێت – ئێل ناسیۆنال

ئارسیناڵ چاوی بڕیوەتە فێرلاند مێندی، بەرگریکاری ریال مەدرید – دەیلی میرەر

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا گرنگی بە کیلیان ئێمباپێ داوە، بەڵام ئامادە نییە بڕە پارەیەکی زۆر لە پێناو گواستنەوەی خەرج بکات – مارکا

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ چێڵسی واژۆ دەکات – تێلێگراف

ڤیاڕیال بیر لە گواستنەوەی ماریانۆ دیاز دەکات – فیکاخێس

رۆبێرتۆ دە زێربی، راهێنەری برایتن گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی لە هاوینی داهاتوودا، موسێس کایسیدۆ و ئالێکسیس ماک ئالیستەر، ریزەکانی تیمەکەی جێدەهێڵن – مێترۆ

فۆوت فیخۆرست، هێرشبەری هۆڵەندی لە دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، دەکەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بێرنلی – سەن

کریستیال پاڵاس گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی موسا دێمبێلێ، هێرشبەری لیۆنی فەرەنسی دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی محەمەد سیماکان، بەرگریکاری لایپزیگ دەکەن – فیکاخێس

میلان نایەوێت بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری براهیم دیاز بێت، ئامادەیە لەگەڵ ریال مەدرید رێکبکەوێت و ماوەی خواستنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژ بکاتەوە – کالچیۆ مێرکاتۆ

سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکانی گەڕانەوەی بۆ بەرازیل، بەڵام بێلێ، هاوژینی تیاگۆ سیلڤا دەڵێت، سیلڤا دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتووش لە چێڵسی بمێنێتەوە – ئیڤینینگ ستاندارد

بابەتی زیاتر

Back to top button