ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: دەبێت داوای لێبوردن لە هاندەران بکەین

یاریگا

میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی دوای شکستەکەی بەرامبەر برایتۆن گووتی ئەوان بەهۆی ئەم دۆڕانە دەبێت داوای لێبوردن لە هاندەران بکەین. راهێنەرە ئیسپانیەکە لەمبارەوە گووتی

ئاگاداری ئەو سەرکێشیە بووین کە ئەمڕۆ ڕووبەڕووی بووینەوە، بەراورد لەگەڵ یارییەکەی پێشوو لە یاریگای نیوکاسڵ زۆر جیاواز بوو. هەفتەی ڕابردوو زۆر شانازیم بە ئاستی تیپەکەم کرد، بەڵام ئەمڕۆ دەبێت داوای لێبوردن لە هاندەرەکانمان بکەین

ئارتێتا لەبارەی یارییەکانی داهاتووی مانچێستەر سیتی پێشەنگی پرێمەرلیگ گووتی

هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە سیتی دەدۆڕێت یان نا، بەڵام دەبێت بزانم چۆن دەتوانین باشتر بین و چی بکەین بۆ ئەوەی لە نۆتینگام فۆرست ببەینەوە

ئارسێناڵ لە گەڕی 36 پرێمەرلیگ بەرامبەر برایتۆن تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو بوو و هێندەی دیکە لە بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزە بێ هیوا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button