ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارکا: ڤینیسیۆس رێگە بە هاتنی ئێمباپێ نادات

یاریگا –

پێدەچێت پرسی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ ریال مەدرید بۆ هەمیشە دابخرێت.

رۆژنامەی مارکا راپۆرتێکی پڕ وردەکاری لەسەر کەیسی گواستنەوەی ئێمباپێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ ریال مەدرید بڵاوکردووەتەوە. ئێمباپێ لە وەرزی رابردوودا زۆر نزیکبوو لە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2024 لەگەڵ پاریس نوێکردەوە، بە هەبوونی مەرجێکی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە.

بەم دواییە، جارێکی دیکە باس لە گواستنەوەی کیلیان بۆ مەدرید کرا، بەڵام رۆژنامەی مارکا، تەواوی ئەو راپۆرتانە رەتدەکاتەوە و نووسیویەتی

ریال مەدرید بیر لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ ئێمباپێ ناکاتەوە و هیچ سیناریۆییەک لە ئارادا نییە، تاوەکو مەدرید گفتوگۆکان لەگەڵ پاریس دەستپێ بکات، ئەم دەرگایە بە تەواوی داخراوە. ئێستا لە ریال مەدرید، ڤینیسیۆس بە باشتر لە ئێمباپێ هەژمار دەکرێت و ئێستا ئاستی لە یاریزانە فەرەنسییەکە باشترە.

لە رۆژنامەکەدا هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی بۆ قۆناخی داهاتووی ریال مەدرید کردووە

لە ماوەی رابردوودا، ئاستی ڤینیسیۆس زۆر بەرزبوو لەگەڵ مەدرید، هەر لە سەرەتایی هاتنییەوە، متمانە و هیوایەکی زۆریان بە ڤینی هەبووە. لەڕووی داراییشەوە، هیچ ئاماژەیەک بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ نییە، چونکە مووچەکەی زۆر بەرزە، تەنانەت کێشەی بۆ پاریس سانجێرمانیش دروستکردووە.

گرێبەستی ئێمباپێ لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت، ئێستا پاریس دڵخۆشە بە مانەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە و رەنگە لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، هاوکێشەکان بگۆڕدرێن.

ئێمباپێ لە یاری رابردوودا بەرامبەر ئۆکزێر، دوو گۆڵی لە کۆی 5-0 کرد و ئێستا گۆڵکاری خولی فەرەنسییە بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button