بەرگریکارەکەی ناپۆلی نزیکە لە یانەیەکی پرێمەرلیگ
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و چەند بەرگریکارێکی کردووەتە ئامانج.
پێگەی فووت مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەرانی کیم مین-جای، ئەستێرەی هێڵی بەرگری ناپۆلی دەستپێکردووە و دەیانەوێت بیکەنە یەکەم گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو.
بەرگریکاری نێودەوڵەتی کۆریای باشووری، یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی و رۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی گۆڵی پارتێنۆپی گێڕا.
کیم لە هاوینی ساڵی رابردوو، لە یانەی فەنەرباهچێی تورکییەوە، پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد و توانی نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ یانەکەی نەیپڵس بەدەستبهێنێت.
جیا لە مانچێستەر یونایتد، یانەکانی پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوولیش، گرنگی خۆیان بۆ یاریزانە کۆرییەکە پیشانداوە، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمییان نەناوە.
نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کیم مین-جای لەگەڵ ناپۆلی، دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ و مانچێستەر یونایتد کێشەی لەگەڵ خەرج کردنی ئەو بڕە پارەیە نییە.
یانە گەورەکانی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە چەندین ئەستێرەی ئەم وەرزەی ناپۆلی. هەریەکە لە ڤیکتۆر ئۆسیمین، خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە نێو رادارەکانی چەندین یانەی ئەوروپیدان.