قاوەی یاریگاگرنگترین

قاوەی بەیانیانی یاریگا.. دێکلان رایس لە تۆپ فۆر داواکراوە و لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی ئەرجەنتینی دەگوازێتەوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بچێتە نێو گفتوگۆکان بۆ بەدەستهێنانی واژۆی دێکلان رایس، یاریزانی وێستهام، بەڵام ئارسیناڵ نزیکترە – گاردیان

برایتن ئامادەیە بە 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئالێکس ماک ئالیستەر ببێت. لیڤەرپوول لە سەرووی یانە گرنگی پێدەرەکان دێت – جێرمان گارسیا گرۆوا

بارسێلۆنا گفتوگۆکانی دەستبەرداربوونی لە فێران تۆرێس لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا دەستپێکردووە – سپۆرت

تۆتنهام نایەوێت جولیان ناگلیسمان، بکاتە راهێنەری تیمەکەی – ئیڤینینگ ستاندارد

ماتێیۆ گیندۆزی، یاریزانی مارسیلیای فەرەنسی، رەنگە شوێنی دێکلان رایس لە وێستهام پڕبکاتەوە – میرەر

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد گرنگیان بە ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئاستۆن ڤیلا داوە، بەڵام تۆتنهام دەمێکە هەوڵی گواستنەوەی دەدات – میرەر

لە هاوینی داهاتوودا، چێڵسی رێگە بە گواستنەوەی تیاگۆ سیلڤا بۆ یانەی فلومینێزی بەرازیلی دەدات – تێلێگراف

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ کیم مین-جای، بەرگریکاری ناپۆلی دەستپێکردووە، یانەکانی لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانیش لە نێو بازاڕەکەدان – فووت مێرکاتۆ

جود بێڵینگهام، یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند، لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوت – 90min

تۆتنهام نزیکە لە گرێبەستکردنی هەمیشەیی لەگەڵ دێیان کولوسێڤسکی، کە بە خواستن لە یوڤێنتوسەوە یاری بۆ سپێرز دەکات – ئیندیپێندێنت

تۆتنهام ئامادەیە لە دوای تەواوبوونی ئەم وەرزە، راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ رۆجێر ئیبانێز، بەرگریکاری رۆما بکات – لا ریپوبلیکا

برایتن نزیکە لە گواستنەوەی مەحمود داود، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بۆڕووسیا دۆرتموند، گرێبەستی مەحمود لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارسیناڵ گرنگی بە محەمەد سیماکان، بەرگریکاری فەرەنسی و یانەی لایپزیگ داوە. هەرچەندە لە چەند مانگی رابردوودا، محەمەد گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە – گاردیان

پێویستە تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد بڕی 40 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن، تاوەکو خزمەتەکانی دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد بەدەستبهێنن – ئیڤینینگ ستاندارد

نیوکاسڵ هەوڵی بەدەستهێنانی ئەمین عەدلی، یاریزانی بایەر لیڤەرکوزن دەدات. یانە ئەڵمانییەکە داوای 30 ملیۆن پاوەند دەکات – گاردیان

خیسێ لینگارد، یاریزانی نۆتینگهام فۆرێست نزیکە لە پەیوەندیکردن بە بێشیکتاش – نۆتینگهام پۆست

بابەتی زیاتر

Back to top button