ئینگلتەرا

مێندی چاوەڕێ راهێنەری نوێ چێڵسی دەکات

یاریگا

ئێدوارد مێندی گۆڵپارێزی سەنیگالی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا چاوەڕێ چارەنوسی راهێنەری یانەکەی دەکات، بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ئیدوارد مێندی دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی چێڵسی جێبهێڵێت لە ئەگەری پێشنیارێکی باش بۆ هەردوو یانە، بەڵام سەرەتا دەیەوێت چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی ڕاهێنەری نوێ یانەکەی بکات.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە مێندی هەفتەی ڕابردوو گرێبەستی لەگەڵ ئاژانسی لیان سپۆرت واژۆ کرد و فالی ڕەمەزانی دەبێتە بریکاری نوێ ئەو یاریزانە سەنیگالیە.

مێندی لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کردووە، سەرەتا وەکو گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکەی بوو، بەڵام پاشان بەهۆی دابەزینی ئاستی پشتگوێ خرا، ئەو گۆڵپارێزە بەهۆی پشتگوێ خرانی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button