ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

وردەكاری ئۆفەرەكەی ریال مەدرید بۆ بیلینگهام

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەپەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین كات گرێبەستی جود بیلینگهام كۆتایی پێبهێنێت و یاریزانەكە پەیوەندەی بە ریال مەدریدەوە بكات.

گرێبەستەكەی بیلینگهام لەگەڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی بێڵد ـی ئەڵمانی ریال مەدرید ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی تەواو بدات بەمەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی بیلینگهام جگە لە پارە زیادكراوەكان.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، پارە زیادكراوەكان لە رێگەی ژمارەی یاریەكانی و خولەكی یاریكردنەكانی بە درێسی یانە شاهانەكەوە و ئەگەری بەدەستهێنانی باڵۆندۆر دەبێت.

یانە شاهانەكە بە سەرۆكایەتی فلۆرینتینۆ پێرێز دەیەوێت واژۆی یاریزانە ئینگلیزیەكە بۆ ماوەی 6 ساڵ و تا ساڵی 2029 بەدەستبهێنێت.

هەروەها بیلینگهام ساڵانە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت و ریال مەدریدیش بڕی یەك ملیار یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دیاری دەكات.

لەم وەرزەدا جود بیلینگهام لەگەڵ دۆرتمۆند لە 1 یاریدا بەشداری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا سیانزە گۆڵی كردووە و حەوت گۆڵیشی درووست كردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button