ئیسپانیا

تیباس: چوونی بۆسکێتس ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی میسی دەکات

یاریگا

خافێر تیباس سەرۆکی ئەنجومەنی لالیگا ڕایدەگەیەنێت، چوونی سێرجیۆ بوسکێتس ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بۆبارسێلۆنا، بەڵام دەبێت ڕێکاری دیکە بگیرێتەبەر بۆ تەواوکردنی ئەم گواستنەوەیە.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ سەرۆکی لالیگا دەڵێت

ڕۆیشتنی بوسکێتس دەستپێکی گەڕانەوەی مێسییەبەڵام هێشتا ڕێگەیەکی دووریان ماوە بۆ تەواوکردنی کارەکە. من ئەو کەسە نیم کەگڵۆپی سەوز بۆ ئەم گواستنەوەیە هەڵبکەم، بەڵکو کۆنتڕۆڵکردنەکە لە دەست دۆخی ئابووریی یانەکەیە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیباس باسی لە یاریی نێوان ڕیال مەدرید و مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ کرد و پێشبینی دەکات مێرنگی بچێتەیاری کۆتایی

وەک چاوەڕوان دەکرا یارییەکە زۆر باش بوو، ڕیاڵ مەدرید لەم دواییانەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکات و پێشبینی دەکەم سەرکەوتنبەدەست بهێنێت

تیباس پاشان بە ئاماژەدان بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە شاهانەکە، بە گاڵتەجاڕیەوە گووتی

من یەک مادریدیستام بەڵام نەک فلۆرێنتینیستا

بابەتی زیاتر

Back to top button