چامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا –

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكانی چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دوای بەڕێوەچوونی یارییەكانی چوون لە نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی ، ئینتەر میلان و ئەی سی میلان چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە.

هەریەك لە یاریزانان ( ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، كیڤن دی برۆین ، نیكۆلۆ بارێلا ، هینریك میختاریان ) پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ:

– ڤینیسیۆس جۆنیۆر، توانی گۆڵێك بەرامبەر مانچێستەر سیتی تۆمار بكات.

– كیڤن دی برۆین ، توانی گۆڵێك بەرامبەر ریال مەدرید تۆمار بكات.

– نیكۆلۆ بارێلا، توانی ئاستێكی بەرز بەرامبەر ئەی سی میلان پێشكەش بكات.

– میختاریان، توانی گۆڵێك بەرامبەر ئەی سی میلان تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button