ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا شوێنگرەوەی گوندۆگانی دەستنیشانکرد

یاریگا –

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی گوندۆگانی دەستنیشانکرد.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای گواردیۆلا، مانچێستەر سیتی دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی، ماتیۆ کۆڤاسیچی کڕواتی واژۆ بکات.

پێشبینی دەکرێت لەم هاوینە ئێلکای گوندۆگان بە گرێبەستێکی ئازاد روو لە یانەی بارسێلۆنا بکات، هەرچەندە پیپ ئارەزوو دەکات یاریزانە ئەڵمانییەکە لە سیتیزن بمێنێتەوە، بەڵام ئێلکای ئارەزووی ئەنجامدانی سەرکێشییەکی نوێی هەیە لەگەڵ بارسادا.

بەپێی سەرچاوە ئینگلیزییەکە، بەهۆی یەکلایبوونەوەی گرێبەستی جود بێڵینگهام بۆ ریال مەدرید، مان سیتی بۆ پڕکردنەوەی شوێنی گوندۆگان بڕیاریداوە لەم هاوینە کۆڤاسیچ پەلکێشی یانەکەی بکات،لە گواستنەوەی بێڵینگهام بێهیوا بوون.

بەپێی میدیاکانی ئینگڵتەڕا، چێڵسیش دەیەوێت لەم هاوینە ناوەڕاستکارێکی نوێ بگوازێتەوە تیپەکەی، ئەمەش واتای رۆیشتنی ناوەڕاستکارە کڕواتییەکەیە لە یانەکە لەم هاوینەدا.

کۆڤای تەمەن 29 ساڵ لە هاوینی 2019 بە بری 45 ملیۆن پاوەند لە ریال مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی، لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە 219 یاری کردووە، خاوەنی 6 گۆڵ و 15 ئەسیستیشە.

هەروەها جارێک نازناوی چامپیۆنزلیگ، یۆرۆپالیگ، جامی جیهانی یانەکان و سوپەری ئەوروپای لەگەڵ بلوز بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button