ئینگلتەرا

چێڵسی کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی کانتی دەکات

یاریگا

کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت دوای دەست نیشانکردنی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ وەکو راهێنەری نوێ یانەکەیان، گرێبەستی نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

ماڵپەری تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی بلوز لەو بڕوایەدان دەست نیشانکردنی پۆچێتینۆ وەکو راهێنەری داهاتووی یانەکەیان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ناوەڕاستکاری فەرەنسی.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی بلوز ماوەیەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ کانتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەست پێکردووە، ئەم گفتوگۆیانە پێش دوور خستنەوەی گراهام پۆتەر دەستی پێکردووە و گفتوگۆی زۆر لەسەر چۆنیەتی گرێبەستەکەش کراون.

کانتی لەوەتەی ساڵی 2016 لە ریزەکانی یانەی چێڵسی یاریی دەکات و ئەو یاریزانە ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە کۆتایی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button