ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بۆسکێتس ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا

سێرجیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری یانەکەی دوای 18 ساڵ جێدێڵێت.

هەژمارەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە گرتەیەکی ڤیدیۆی بەشێوەیەکی فەرمی جیابونەوەی ناوەڕاستکارەکەیان لە کۆتایی ئەم وەرزە پشت راستکردەوە و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر واز لە یانەکەی دێنێت.

بۆسکێتس هێشتان یانەی داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەڵام رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە بۆسکێتس نایەوێت لە ئەوروپا یاریی بۆ هیچ یانەیەک بکات، بۆ ئەوەی رووبەرووی بارسێلۆنا نەبێتەوە، هاوشێوەی ئینیێستا و چاڤی کاتێک یانەکەیان جێهێشت، بە یەکجاری ئەوروپایان جێهێشت.

لەلایەکی دیکەوە لە بەرنامەی بەناوبانگی ئیسپانی ئێل چیرینگیتۆ باس لەوە کراوە، سێرجیۆ بوسکێتس لەگەڵ لیۆ مێسی بڕیاریداوە بچێتە هیلال و ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی خۆردی ئالباش دەکەن، ئەویش بە نیازە لەگەڵ لیۆ و سێرجیۆ بچێتە سعودیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button