ئیسپانیا

ڤان باستن: چوونی مێسی بۆ سعوودیە بێ ئومێدم دەکات

یاریگا

مارکۆ ڤان باستن، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا چوونی لیۆنێل مێسی بۆ سعودیە بە باش نازانێت و ئامۆژگاریکردووە بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

یاریزانە هۆڵەندیەکەی پێشووی بلاوگرانا لەبارەی دەنگۆی چوونی لیۆ بۆ خولی سعوودیە بە رۆژنامەی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆ دەڵێت

پێموایە چوون بۆ سعوودیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەیەکی زۆر کە پێشتر هەمە، بە کارێکی باشی نازانم و ئەمە زۆر بێ ئومێدم دەکات. لیۆدەبێت ئەو کارەی کە خۆشەویستی بۆی هەیە بکات، مێسی دەبێت خۆی سەرۆکی خۆی بێت

ئەم قسانەی ڤان باستن لە کاتێکدایە، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە مێسی ئەم هاوینە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵێت و پەیوەندی بەیانەی هیلالی سعوودیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button