چامپیۆنزلیگگرنگترین

گرانترین 10 یاریزان لە پێكهاتەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی

یاریگا –

هەموو چاوەكان ئەمشەو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبن لە یاری لوتكەی نێوان هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی ترانسفێر ماركێت كە تایبەتە بە نرخی یاریزانان نرخی ئێستای یاریزانانی مانچێستەر سیتی لە بازاڕدا زیاترە لە نرخی یاریزانانی ریال مەدرید، سیتیزن 1.5 ملیار پاوەندە و یانە شاهانەكەش 860.80 ملیۆن یۆرۆ.

هەروەها نرخی ئەستێرە نەرویجیەكەی سیتی ئێرلینگ هالاند گرانترینە لە نێوان سەرجەم یاریزانەكانی هەردوو یانەدا بە 170 ملیۆن یۆرۆ، لە دوای ئەو ڤینیسیۆس جۆنیۆر دێت بە 120 ملیۆن یۆرۆ.

لیستی گرانترین یاریزانانی نێوان ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی:

یاریزانیانەنرخی لە بازاڕدا
1- ئێرلینگ هالاندمانچێستەر سیتی170 ملیۆن یۆرۆ
2- ڤینیسیۆس جۆنیۆرریال مەدرید120 ملیۆن یۆرۆ
3- فیل فۆدینمانچێستەر سیتی110 ملیۆن یۆرۆ
4- ڤاڵڤێردیریال مەدرید100 ملیۆن یۆرۆ
5- ئۆریلین چوامینیریال مەدرید90 ملیۆن یۆرۆ
6- بێرناردۆ سێلڤامانچێستەر سیتی80 ملیۆن یۆرۆ
7- كیڤن دی برۆینمانچێستەر سیتی80 ملیۆن یۆرۆ
8- رۆدریمانچێستەر سیتی80 ملیۆن یۆرۆ
9- رۆدریگۆریال مەدرید80 ملیۆن یۆرۆ
10- رۆبن دیازمانچێستەر سیتی75ملیۆن یۆرۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button