ئینگڵته‌راراپۆرتی تایبەتکێ باشترینە؟گرنگترین

رێگای گەیشتنی یانەكانی پرێمەرلیگ بە چامپیۆنزلیگ

ئەم بابەتە تاوەکو کۆتایی وەرز نوێ دەکرێتەوە

یاریگا –

تا دێت لە كۆتایهاتنی یاریەكانی ئەم وەرزەی خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا نزیكدەبینەوە و كێبڕكێی یانەكانی پێشەوە لە گەیشتنیان بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو بەردەوامی هەیە.

خولی ئینگلیزی یەكێكە لە پڕ چێژترین و بەهێزترین خولەكانی جیهان و لەم وەرزەدا تا ئێستا تەنیا مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ بە فەرمی خۆیان گەیاندووەتە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

هەریەك لە یانەكانی (نیوكاسڵ یونایتد، مانچێستەر یونایتد، لیڤەرپوول ،برایتن) كێبڕكێی بەدەستهێنانی دوو كورسیەكەی دیكەی چامپیۆنزلیگ دەكەن.

كۆتا ریزبەندی ئەو یانانەی كێبڕكێی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەكەن:

یانەژمارەی یاریخاڵ
3- نیوكاسڵ یونایتد3669
4- مانچێستەر یونایتد3669
5- لیڤەرپوول3766
6- برایتن3558

لە پلەی حەوتەم تۆتنهام دێت كە 37 یاری كردووە و 57 خاڵی هەیە و تەنیا 2 یاری ماوە لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا ئەنجامی بدات و هیچ هیوایەكی بە گەیشتنی بە خولی یانە پاڵەوانەكانی وەرزی داهاتوو نیە.

ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەم و چوارەمی پرێمەرلیگ بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی 2023/24:

نیوکاسڵ : لە پلەی سێیەمە بە 69 خاڵ و دوو یاری ماوە، زۆرترین رێژەی خاڵ كە بتوانێت پێی بگات 75 خاڵە، پێویستی بە تەنیا خاڵێكە تا بە شێوەیەكی فەرمی بگاتە چامپیونزلیگی وەرزی داھاتوو.

مانچێستەر یونایتد: لە پلەی چوارەمە بە 69 خاڵ و دوو یاری ماوە، زۆرترین رێژەی خاڵ كە بتوانێت پێی بگات 75 خاڵە، پێویستی بە تەنیا خاڵێكە تا بەشێوەیەكی فەرمی بگاتە چامپیونزلیگی وەرزی داھاتوو.

لیڤەرپوول: لە پلەی پێنجەمە بە 66 خاڵ و یەك یاری ماوە، زۆرترین رێژەی خاڵ كە بتوانێت پێی بگات 69 خاڵە، لیڤەرپوول پێوویستی بە بردنەوەیە لە یاری داهاتوو هەروەها دۆڕانی مانچێستەر یونایتد لە هەردوو یاری داهاتوودا، یان بردنەوەی لە یاری داهاتوودا و دۆڕانی نیوكاسڵ لە هەردوو یاری داهاتوویان بە جیاوازییەكی زۆر بۆ گەیشتنیان بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

ئەو یاریانەی ماویانە ئەنجامی بدەن:

نیوكاسڵ: لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر لیستەر سیتی و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر چێڵسی.

مانچێستەر یونایتد: لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەكانی چێڵسی و فولهام.

لیڤەرپوول: لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ساوسهامبتن.

لە ئەگەری یەكسان بوونیان لە ژمارەی خاڵەكانیان ئەوا پەنا دەبرێتە بەر جیاوازی ژمارەی گۆڵەكانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button