ئیتاڵیا

لیاو ئەستەمە بۆ یاریی دێربی ئامادەبێت

یاریگا

ئەگەری زۆرە ڕافایل لیاو بۆ یاریی چوونی دێربی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەرمیلان ئامادە بێت، ئەمیش بەهۆی پێکانەکەی یاریی بەرامبەرلازیۆ.

دوای 10 خولەک لە یاریی نێوان میلان و لازیۆ، ڕافایل لیاو لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان هات و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت. دوای خولەکێک سێلماکارز جێگەی گرتەوە و ئەو یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، لیاو ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی وردی بۆ کراوە و دوای پشکنینی MRI، دەرکەوتووە کە گرژبوونیماسولکەکانی  زۆر قورسە ئەستەمە بۆ یاریی ڕۆژی چوارشەممە بەشداری بکات.

ئەیسی میلان چوار شەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر میلان دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button