ئیسپانیا

هازارد: دەمەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەم لە ریال مەدرید بم

یاریگا

ئيدێن هازارد، هێرشبەری بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا سەرەڕای کەم یاریکردنی بەڵام ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

یاریزانە بەلجیکیەکەی شاهانەکان لەوەتەی پەیوەندی بەو یانەیە کردووە، بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانییانەکەی کردووە، ئەو یاریزانە لەبارەی داهاتووی خۆی دەڵێت

بێگومان بەنیازم لە ریاڵ مەدرید بەردەوام نم. من دەمەوێت چێژ لەو یەک ساڵە وەربگرم کە لە گرێبەستەکەم ماوە و هەموو هەوڵێک دەدەم چێژلێرە ببینم

هازارد لەبارەی بەشداری کردنی لە پێکهاتەی یانەکەی دەڵێت

من حەزم لە یاریکردنە هەرچەندە دەزانم قورس دەبێت و دەبێت هەوڵبدەم. پێموایە دەتوانم لە ماوەی وەرزەکەدا خولەکی یاریکردنی زیاتربەدەستبهێنم

یاریزانەکەی مێرنگی لەبارەی ئەم وەرزە و پەیوەندیەکەی لەگەڵ ئانچێلۆتی راهێنەر و یاریزانەکانی یانەکەشی گووتی

ساڵێکی سەخت بوو، بەڵام تیمێکی نایابمان هەیە. پەیوەندی من لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی؟ پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ ئەو و سەرجەمیاریزانەکان هەیە

هازارد تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، هەرچەندە یانەکەی بەهۆی مووچە زۆرەکەی دەیەوێتدەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button