ئه‌ڵمانیائه‌مریکاگرنگترین

ئەلفۆنسۆ دەیڤز بە باشترین یاریزانی ساڵ دەسنیشانکرا

یاریگا –

ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی بە باشترین یاریزانی ساڵ لە کیشوەری ئەمریکای باکوور دەسنیشانکرا.

بۆ دووەم ساڵە بەدوای یەک ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، ئەلفۆنسۆ دەیڤز بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەمریکای باکوور دەستنیشان دەکرێت، کە ئەمەش دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ ناوبراو.

دەیڤزی تەمەن 22 ساڵان لە لێدوانێکی بۆ پێگەی سپۆرت وەن ڕایگەیاند:

شەرەفێکی گەورەیە بۆم، بەبێ هاوڕێکانم ئەم خەڵاتەم بەدەست نەدەهێنا، دڵخۆشم بەم دەستکەوتە و یارمەتیدەرم دەبێت تا ئاستم باشتر بکەم

دەیڤز لە جامی جیهانی قەتەر ناوی چووە مێژوو، بەهۆی ئەوەی توانی یەکەم گۆڵی هەڵبژاردەی کەنەدا لە مێژووی جامی جیهانیدا بکات، کە گۆڵەکەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کڕواتیا بوو.

بەرگریکارە بەهرەمەندەکەی کەنەدا بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستا هەژمار دەکرێت، چەندین یانەی گەورەش چاویان لەسەریەتی، لە دیارترینیان یانەی ریال مەدریدی ئیسپانییە.

یەکەم گۆڵی کەنەدا لە مێژووی جامی جیهانی کە دەیڤز کردی

بابەتی زیاتر

Back to top button